‌ڤیدیۆ.. جه‌زائیر بووه‌ پاڵه‌وانی‌ جامی‌ ئه‌فریقیا

وێستگە سپۆرت-

 

هه‌ڵبژارده‌ی‌ جه‌زائیر بووه‌ پاڵه‌وانی‌ جامی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئه‌فریقیا پاش ئه‌وه‌ی‌ له‌ یاری‌ كۆتاییدا به‌ تاكه‌ گۆلًَێك له‌ سه‌نیگالی‌ ی‌ برده‌وه‌ .

له‌ یاری‌ كۆتایی جامی‌ نه‌ته‌وه‌كانی‌ ئه‌فریقیا و له‌ یاریگای‌ قاهیره‌ی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ جه‌زائیر رووبه‌ڕووی‌ سه‌نیگال بوه‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ده‌سپێكی‌ یارییه‌كه‌و له‌خوله‌كی‌ دوو به‌غداد بونجاح گۆڵێكی‌ بۆ جه‌زائیر تۆماركرد ویارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و تاكه‌ گۆڵه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی‌ جه‌زائیر كۆتایهات و بۆدووه‌م جار له‌ مێژوودا بونه‌ پاڵه‌وان. 


 


AM:12:58:20/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 772 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری