گرێبەستێكی گەورە پێشكەشی پۆگبا دەكرێت
وێستگە سپۆرت-
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی تاكو ئێستاش ئومێدی بەگەڕانەوەی پۆڵ پۆگبای فەرەنسی وئەستێرەی یانەی مان یونایتد هەیە وهەوڵەكانی بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانە بە ردەوامی هەیە .
لەوبارەیەوە رۆژنامەی كۆرێری دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاماژەی بەوە كردووە كە یانەی خانمە پیرەكە تاكو ئێستاش ئامادەیە ئەو ئەستێرە فەڕەنسییە دووبارە بگێرێتەوە یانەكەی و بۆ ئەو مەبەستەش سێ یاریزان بۆ شەیتانە سورەكان پێشنیاز دەكات كە هەریەكە لە جواو كانسیلۆ وبلیز ماتوسدی ودۆگلاس كۆستای بەڕازیلین .
لە ماوەی رابردوودا یانەی مان یونایتد رەتیكردۆتەوە بە كەمتر لە 150 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری تواناكانی ئەو یاریزانە بێت و ، لە ئێستاشدا یانەكانی ریاڵ مەدرید ویۆڤانتۆۆس بە جدی هەوڵی گواستنەوەی دەدەن .
PM:03:54:19/07/2019
ئهم بابهته 4628
جار خوێنراوهتهوه