بهرشهلۆنهچاوی له‌سه‌ر سێ یاریزانی تر داناوه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بۆ جێگرتنه‌وه‌ی جۆردێ ئه‌لبا چاوی بڕیوه‌ته سێ یاریزان و ده‌یه‌وێت یه‌كێكیان بگوازێته‌وه ریزه‌كانی .
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه به‌رشه‌لۆنه چاودێری هه‌ریه‌كه‌له جۆنیرۆ فریپۆی به‌رگریكاری ریاڵ بیتس و گرریرۆی به‌رگریكاری دۆرتمۆند وریكاردۆ رۆدریگێزی به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌ی سی میلان ده‌كات .
سه‌باره‌ت به جۆنیۆری به‌رگریكاری ریاڵ بیتس مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی 50 ملیۆن یۆرۆیه‌و ریاڵ بیتس ئاماده‌یه به 25 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری بێت .
هه‌رچی گریریرۆی یاریزانی دۆرتمۆنده به ئاستێكی زۆر به‌رزه‌وه ده‌ركه‌وت وه‌رزی رابردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمانیش ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كات .
به‌رگریكاری سێیه‌میش ریكاردۆ رۆدریگێزی سیوسیری وبه‌رگریكاری میلان كه به‌رشه‌لۆنه پێش ئه‌وه‌ی روبكاته میلان ئه‌و كاته‌ی له یانه‌ی فۆڵفسبۆرگ بوو یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كرد .
PM:02:31:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 7848
جار خوێنراوهتهوه