دی لێخت : به‌م هۆكاره په‌یوه‌ندیم به یۆڤانتۆسه‌وه كرد
وێستگە سپۆرت-
ماتیاس دی لێختی هۆڵندی به‌رگریكاری نوێی یانه‌ی یۆڤانتۆس هۆكاری په‌یوه‌ندیكردنی به خانمه پیره‌كه‌وه ئاشكرا ده‌كات .
ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی یۆڤانتۆس گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ماتیاس دی ێخت واژووكرد .
له‌میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی ئه‌جاكس تی ڤی دی لێخت وتی: 10 ساڵ یاریم كرد له ئه‌كادیمیای ئه‌یاكس وسێ ساڵیش له تیمی یه‌كه‌م ، بۆیه به داخم ئه‌گه‌ر هه‌رهه‌ڵه‌یه‌ك بكه‌م.
له وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه ئایا بۆ یۆڤانتۆست هه‌ڵبژارد دی لێخت وتی: كاتێك منداڵ بووم زۆر سه‌رسام و هۆگر بووم به‌و شێوازه‌ی كه به‌رگریكاره ئیتاڵییه‌كان یاریان پێ ئه‌كرد له‌نمونه‌ی ماڵدینی ونێستا و كاناڤارۆ وبارێزی وشیریا ، ئه‌مه هۆكار بوو تا ئه‌وه‌ی ڕووبكه‌مه خولی ئیتاڵی .
دی لێخت ده‌ڵێت: به گشتی زۆر هۆگری شێوازی به‌رگریكردنی به‌رگریكاره ئیتاڵییه‌كان بووم بۆیه په‌یوه‌ندیمكرد به یۆڤانتۆسه‌وه تا ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌مان شێواز به‌رگری بكه‌م .
PM:01:46:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2900
جار خوێنراوه‌ته‌وه