بایرن میونخ هیواداره نیمار رووبكاته به‌رشه‌لۆنه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی بایرن میونخی ئه‌ڵمانی هیواداره جارێكی دیكه نیمار داسێلڤا بگه‌ڕێته‌وه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه تا ئه‌وه‌ی هه‌لی ئه‌وه‌یان بۆ بێته پێش گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ عوسمان دیمبیلی واژووبكه‌ن.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی بایرن میونخ هیوادارن كه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌گه‌ڵ یانه‌ی پاریس سانجێرمان بگاته رێكه‌وتن وجارێكی دیكه‌ی نیمار بگه‌ڕێته‌وه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه ، ئه‌مه‌ش له پێناو ئه‌وه‌ی عوسمان دیمبیلی فه‌ڕه‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بگوازنه‌وه ریزه‌كانیان .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه بارتۆمیۆ له ماوه‌ی رابردوودا فرۆشتنی دیمبلی ره‌تكردۆته‌وه ، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار بۆ یانه‌كه ره‌نگه ئه‌و بیرۆكه‌یه بگۆڕێ وكارهكهبۆ یانه باڤارییه‌كه ئاسانتر بكات .
PM:01:26:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5288
جار خوێنراوهتهوه