به فه‌رمی یۆڤانتۆس گرێبه‌سته گه‌وره‌كه‌ی واژووكرد
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ماتیاس دی لێختی هۆڵندی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌یاكس ئه‌مسته‌ردام واژووكرد .
پاش ئه‌وه‌ی شه‌وی سێشه‌ممه گه‌یشته شاری تۆرینۆ ودوێنێش پشكنینی پزیشكی به سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجامدا ، ئه‌مرۆ یانه‌ی خانمه پیره‌كه به فه‌رمی گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ دی لێختی هۆڵندی وبه‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌یاكس واژووكرد .
خانمه پیره‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌رگریكاره واژووكردووه و به‌رامبه‌ر 75 ملیۆن یۆرۆ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئه‌یاكس گه‌یشتۆته رێكه‌وتن .
دی لێخت له 12ی مانگی هه‌شتی 1999 له دایك بووه و117 یاری ئه‌نجامداوه له‌گه‌ڵ ئه‌یاكس 13 گۆڵی تۆماركردووه و جامی هۆڵندا وخولی هۆڵندی له‌گه‌ڵ ئه‌و یانه‌یه بردۆته‌وه
AM:11:48:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6104
جار خوێنراوهتهوه