نیمار رووده‌كاته یانه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو
وێستگە سپۆرت-
دوو سه‌رچاوه جهختدهكهنهوه كه باوكی نیمار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی یانه‌ی یۆڤانتۆس گفتووگۆ ده‌كات سه‌باره‌ت به چونی ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه بۆ یانه‌ی خانمه پیره‌كه .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی له‌پێگه‌ی ئاڕ ئه‌ی ئێڵ سپۆرتی ئیتاڵییه‌وه ئاشكرای كردووه كه باوكی نیمار كه له هه‌مانكاتدا بریكاری كاره‌كانییه‌تی له‌گه‌ڵ فابیۆ باراتیچی به‌ڕێوه‌به‌ری وه‌رزشی یۆڤانتۆس كۆده‌بێته‌وه .
لای خۆشییه‌وه پاولۆ باگانینی رۆژنامه‌نوسی دیار وتایبه‌ت له مێركاتۆ دا ئه‌وی ئاشكرا كردووه كه كۆبونه‌وه‌ی باوكی نیمار وباراتیچی به دڵنیایی ئه‌نجام ده‌درێت به‌س تاكو ئێستا كاته‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه هیچ كات یانه‌ی یۆڤانتۆس گرنگی به تواناكانی نیمار نه‌داوه ، به‌ڵام دانیشتنی باوكی نیمار له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی خانمه پیره‌كه ره‌نگه دۆخه‌كه بگۆڕێت .
AM:10:38:18/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 7488
جار خوێنراوهتهوه