به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رشه‌لۆنه ده‌ستبه‌رداری یاریزانێكی تیپه‌كه‌ی ده‌بێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ده‌ستبه‌رداری تواناكانی مارك كۆكۆرێلای ئیسپانی وبه‌رگریكاری یانه‌كه‌ی ده‌بێت.
پێش چه‌ند رۆژێك یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه مارك كۆرێكلای به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی گواسته‌وه ریزه‌كانی له یانه‌ی ئیباری ئیسپانییه‌وه به‌رامبه‌ر چوار ملیۆن یۆرۆ.
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی نزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه وپێگه‌ی گۆڵی جیهانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی قازانج ده‌یه‌وێت ده‌ستبه‌رداری تواناكانی كۆرێلا بێت بۆ یانه‌ی خیتافی به‌رامبه‌ر هه‌شت ملیۆن یۆرۆ ودوو ملیۆنی تریش وه‌كو پاداشت .
ئه‌و رۆژنامه‌یه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه ڤالڤێردی راهێنه‌ری یانه‌كه ده‌یه‌وێت جۆنیۆر فریپۆی یاریزانی ریاڵ بیتس بگوازێته‌وه ریزه‌كانی بۆ شوێنه‌كه‌ی كۆكۆرێلا.
PM:08:55:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 18532
جار خوێنراوه‌ته‌وه