به فه‌رمی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی واژووكرد
وێستگە سپۆرت-
به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ كیران تریبێری به‌رگریكاری تۆتنهام واژووكرد .
له به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه له‌گه‌ڵ یانه‌ی تۆتنهام گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتنی كۆتایی وگرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ كریران تریبێری به‌رگریكاری ئه‌و یانه له‌نده‌نیه واژووكردووه .
له به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌تله‌تیكۆ ئاشكرای كردووه كه بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ تریبیر واژووكردووه پاش ئه‌وه‌ی پشكنینه پزیشكییه‌كانی به سه‌ركه‌وتووی تێپه‌ڕاندووه .
له به‌یاننامه‌كه‌دا رۆخی بلانكۆس بڕی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه ، به‌ڵام به پێی سه‌رچاوه‌كان به‌رامبه‌ر 22 ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه 26 ساڵه‌یان گواستۆته‌وه .
PM:08:28:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6120
جار خوێنراوه‌ته‌وه