بارتۆمیۆ بڕیارێكی گرنگ وچاوه‌ڕاننه‌كراو له‌سه‌ر نیمار ده‌دات
وێستگە سپۆرت-
جۆسێب ماریا بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه بڕیارێكی گرنگ سه‌باره‌ت بۆ گواستنه‌وه‌ی نیمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان ده‌دات .
رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ونزیكی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه بارتۆمیۆی سه‌رۆكی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بڕیاریداوه ته‌نانه‌ت یه‌ك یۆرۆش له گواستنه‌وه‌ی نیمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی پاریس سانجێرمان سه‌رف نه‌كه‌ن ، ئه‌مه‌ش پاش ئه‌وه‌ی پاره‌یه‌كی زۆریان له گواستنه‌وه‌ی گریزمان ودی یۆنگ و نیتۆ سه‌رفكردووه .
ئه‌و رۆژنامه‌یه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه یانه بارتۆمیۆ ته‌نها به گرێبه‌ستی ئاڵوگۆڕكاری ده‌یه‌وێت نیمار بگه‌ڕێنێته‌وه یانه‌كه و ئاماده‌یه له پێناو نیمار ده‌ستبرداری تواناكانی كۆتینهۆ وراكیتیچ وئۆمتیتی وعوسمان دیمبلی بێت .
PM:03:04:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 16672
جار خوێنراوه‌ته‌وه