‌وێنه‌.. تیروپشكی‌ پاڵاوتنه‌كانی‌ مۆندیال وجامی‌ ئاسیا راكێشرا وعێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ی‌ سێیه‌مدایه‌

وێستگە سپۆرت-

تیروپشکی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2022ـی ولآتى قەتەر و جامی ئاسیای 2023ـی ولآتى چین راکێشرا و هەڵبژاردەی عێراق کەوتە کۆمەڵەیەى سيَيةمةوة 

 ئەمڕۆ لە بارەگای يةكيَتى تۆپی پێی ئاسیا، بەئامادەبوونی نوێنەرانی هەموو هەڵبژاردەکانی ئاسیا تیروپشکەکە راکێشرا، هەڵبژاردەی عێراق پاڵەوانی جامی ئاسیای 2007 لە کۆمەڵەی سێیەمدایە، بەرامبەر هەریەکە لە ئێران، بەحرەین، هۆنگ کۆنگ و کەمبۆدیا یارییدەکات.

رکابەریی پاڵاوتنەکانی هەردوو پاڵەوانێتییەکە لە 5ـی ئەیلوولی 2019 دەستپێدەکەن و لە 9ـی حوزەیرانی 2020 کۆتاییدێن.

یەکەمی هەموو کۆمەڵەکان و 4 هەڵبژاردەی خاوەنی پلەی دووەم راستەوخۆ دەگەنە جامی ئاسیای 2023 و بەشداری لە قۆناخی کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا دەکەن.


PM:02:17:17/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 2896 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌