گورزێكی كوشنده به‌ر مێسی ده‌كه‌وێت
وێستگە سپۆرت-
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشور ده‌یه‌وێت سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر مێسی ئه‌رجه‌نتینی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه تۆمار ده‌كات .
مێسی له پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا چه‌ند لێدوانێكی دژی داوه‌ره‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانێتییه دا ووتی پێویسته زیاتر به‌خۆیاندا بچنه‌وه‌و جامه‌كه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه بۆ به‌ڕازیل دانرابوو .
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌مریكای باشور (كۆنیمبۆڵ) سكاڵایه‌كی یاسایی له‌سه‌ر مێسی تۆمار ده‌كات وجه‌ختده‌كاته‌وه كه ده‌بێت ئه‌و ئه‌ستێره ئه‌رجه‌نتینییه داوای لێبوردن بكات .
لای خۆشیبیه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ ئاشكرای كردووه كه پارێزه‌ره‌كه‌ی مێسی داوای له‌و یاریزانه كردووه كه داوای لێبوردن بكات ، ئه‌گه‌ر نا ره‌نگه رووبه‌رووی سزایه‌كی قورس ببێته‌وه .
تاكو ئێستا یه‌كێتییه‌كه هیچ جۆره سزایه‌كی به‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه‌دا نه‌سه‌پاندووه .
PM:12:34:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6144
جار خوێنراوه‌ته‌وه