رایۆلا چۆن باسی گرێبه‌ستی دی لێخت ده‌كات له‌گه‌ڵ یۆڤانتۆس
وێستگە سپۆرت-
مینۆ رایۆلای بریكاری كاره‌كانی ماتیاس دی لێختی هۆڵندی وبه‌رگریكاری نوێی یۆڤانتۆس پێی وایه كه‌خانمه پیره‌كه باشترین بژارده بوو بۆ ئه‌و ئه‌ستێره هۆڵندییه.
شه‌وی رابردوو دی لێخت گه‌یشته تۆرینۆ و ئه‌مڕۆش به فه‌رمی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یۆڤانتۆس ئه‌نجام ده‌دات .
له لێدوانێكیدا بۆ پێگه‌ی فتبۆڵ ئیتاڵیا مینۆ رایۆلای بریكاری ئه‌و یاریزانه ده‌ڵَێت: چه‌ندین یانه ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی دی لێختیان ده‌كرد ، به‌ڵام باشترین یانه بۆ ئه‌و یاریزانه له‌م كاته‌دا یانه‌ی یۆڤانتۆس بوو .
رایۆلا ده‌شڵێت : شتێكی زۆرباشه كه دی لێخت په‌یوه‌ندی به‌خولی ئیتاڵییه‌وه كردووه وه له‌م خوله ده‌توانێت ئه‌زمونی خۆی زۆر به‌رزبكاته‌وه‌و شتی زۆر فێرببێت .
رایۆلا باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه دی لێخت به‌رگریكارێكی زۆر به توانایه وداهاتوویه‌كی گه‌ش چاوه‌ڕێ ده‌كات ..
له كۆتایشدا رایۆلا وتی: بڕیاری گرێبه‌ستكردنمان له‌گه‌ڵ یۆڤانتۆس بڕیارێكی یه‌ك ڕۆژه نه‌بووه ، به‌ڵكو ئه‌مه پاش گفتووگۆیه‌كی درێژ بوو .
PM:12:15:17/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2708
جار خوێنراوه‌ته‌وه