كاتی ده‌ستپێك وكۆتایی یارییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵی ئاشكرا بوو
وێستگە سپۆرت-
یه‌كێتی یانه‌كانی ئیتاڵیا كاتی ده‌ستپێك وكۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی كاڵچۆی ئیتاڵی ئاشكرا كرد .
یه‌كێتییه‌كه ئاشكرای كردووه كه یه‌كه‌م هه‌فته‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی ئیتاڵی له 24ی مانگی هه‌شت ده‌ستپێده‌كات و له 24ی مانگی پێنجی 2020 یش كۆتا هه‌فته كه هه‌فته‌ی 38 ده‌كات ئه‌نجام ده‌درێت.
هاوكات یه‌كێتییه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه كه‌له 11ی مانگی هه‌شت یارییه‌كانی جامی ئیتاڵیا ده‌ستپێده‌كات و له 13ی مانگی پێنجی 2020 كۆتای به یارییه‌كان دێت .
له كۆتاییدا یه‌كێتییه‌كه ئه‌وه‌شی خستۆته روو كه له‌م وه‌رزی خولی ئیتاڵی چوار پشووی فیفای تێدا ده‌بێت ، ئه‌وانیش له 29ی مانگی نۆ و12ی مانگی 10 و 17ی مانگی 11 ی 2019 و 29ی سێی ساڵی 2020 .
PM:05:51:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 1848
جار خوێنراوه‌ته‌وه