ڤالێنسیا به ته‌واوی نزیكه له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی به‌رشه‌لۆنه
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ڤالێنسیای ئیسپانی به ته‌واوی نزیكبۆته‌وه‌له گواستنه‌وه‌ی رلفینا ئه‌لكانتارای به‌ڕازیلی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی ڤالێنسیا هیوای به‌وه هه‌یه كه به‌زووترین كات و پێش ده‌سپێكی وه‌رزی نوێی خولی ئیسپانی تواناكانی رافینا ئه‌لكانتارای به‌ڕازیلی و یاریزانی به‌رشه‌لۆنه به‌ده‌ستبهێنێت .
ئه‌و رۆژنامه‌یه جه‌ختیشده‌كاته‌وه كه به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌ی نیشانداوه به‌رامبه‌ر 15 ملیۆن یۆرۆ ده‌ستبه‌رداری تواناكانی بێت ، به‌ڵام ئه‌م نرخه به‌لای یانه‌ی ڤالێنسیاوه زۆره.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا مارسیلینۆی راهێنه‌ری یانه‌ی ڤالێنسیا داوای له به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی كردووه به زووترین كات گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه یه‌كلایی بكه‌نه‌وه .
PM:05:35:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 3412
جار خوێنراوه‌ته‌وه