ركابه‌رێكی زۆر چاوه‌ڕواننه‌كراو دروست ده‌بێت بۆ ریاڵ مه‌درید
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدی ئیسپانی ده‌چێته ركابه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بۆ گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كریستیان ئه‌ریكسنی دانیماركی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی تۆتنهام.
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه به‌وه ده‌كات كه یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ركابه‌ری ریاڵ مه‌درید ده‌كات له گواستنه‌وه‌ی كریستیان ئه‌ریكسنی دانیماركی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی تۆتنهامو ده‌یه‌وێت له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا په‌لكێشی ریزه‌كانی بكات .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه پێناچێت نرخی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ریكسن بۆ رۆخی بلانكۆس ببێته كێشه‌یه‌كی گه‌وره ئه‌مه‌ش به‌هۆی فرۆشتنی ئه‌نتوان گریزمان كه بڕ120 ملیۆن یۆرۆ ده‌ست یانه‌كه كه‌وت .
ئه‌م هه‌واڵه له كاتێكدایه كه له ماوه‌ی رابردوودا ئه‌ریكسن ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حه‌زی به تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونێكی تر هه‌یه وریاڵ مه‌دریدیش له‌سه‌ر خواستی زیدان گرنگیه‌كی زۆر به تواناكانی ده‌دات.
PM:05:14:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 11152
جار خوێنراوه‌ته‌وه