بابه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ی گاریس بێڵ بۆ تۆتنهام یه‌كلایی كرایه‌وه
وێستگە سپۆرت-
جۆناسان بارنێتی بریكاری گاریس بێڵی وێڵزی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید راستی گرێبه‌ستی تۆتنهام له‌گه‌ڵ ئه‌و یاریزانه وێڵزییه یه‌كلایی ده‌كاته‌وه .
له ماوه‌ی رابردوودا رۆژنامه‌ی ماركا باسی ئه‌وه‌ی كرد كه یانه‌ی تۆتنهام گرێبه‌ستی فه‌رمی پێشكه‌شی گاریس بێڵ كردووه تا ئه‌وه‌ی بیگه‌ڕێنێته‌وه یانه‌كه .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بارنێت ده‌ڵێت: ئێمه هیچ شتێك له‌سه‌ر ئه‌و پروپاگه‌ندانه ناڵێین ، ته‌نها ئه‌وه ده‌ڵێین كه گاریس بێڵ هیچ نیازێكی نییه بۆ جێهێشتنی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید وده‌یه‌وێت بۆ وه‌رزی داهاتووش به‌رده‌وام بێت .
PM:02:48:16/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 6024
جار خوێنراوه‌ته‌وه