ڤیدیۆ.. جه‌زائیر گه‌یشته یاری كۆتایی جامی ئه‌فریقیا
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر خۆی گه‌یانده یاری كۆتایی جامی ئه‌فریقیا پاش ئه‌وه‌ی به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له هه‌ڵبژارده‌ی نه‌یجیریای برده‌وه .
له یاری نیوه‌ی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیا هه‌ڵبژارده‌ی جه‌زائیر رووبه‌رووی نه‌یجیریا بوه‌وه . یارییه‌كه به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له به‌رژه‌وه‌ندی جه‌زائیر كۆتایهات .
گۆڵه‌كانی جه‌زائیر هه‌ریه‌كه ویلیا‌م ئیكۆنگ به هه‌ڵه وریاز مه‌حراز له دوا خوله‌كدا تۆماری كرد وتاكه گۆڵه‌كه‌ی نه‌یجیریاش ئیگالۆ به لێدانی سزا تۆماری كرد .
به‌مشێوه‌یه جه‌زائیر گه‌یشته یاری كۆتایی بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی سه‌نیگال.
AM:10:27:15/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 2176
جار خوێنراوه‌ته‌وه