ڤیدیۆ.. سەنیگال گەیشتە یاری كۆتایی جامی ئەفریقیا
وێستگە سپۆرت-
هەڵبژاردەی سەنیگال بە تاكە گۆڵێك وبە زەحمەت لە هەڵبژاردەی تونسی بردەوەو گەیشتە یاری كۆتایی جامی ئەفریقیا .
لە یاری پێش كۆتایی جامی نەتەوەكانی ئەفریقیا هەردوو هەڵبژاردەی سەنیگال وتونس رووبەرووی یەكتر بونەوە ، تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبەخاوێنی كۆتاییهات . تایمی دوومیش سەرەڕای لەدەستدانی لێدانێكی سزا لە لایەن هەڵباردەی تونسەوە یارییەكە هەر بە سپێتی ماوەیەو بە ناچاری داوەری یارییەكە پەنای بۆ دوو تایمی زیادكراو برد .
لە تایمی یەكەمی زیادكراوداو لەخولەكی 101 دا دیلان برۆن بە هەڵە لە بەرژەوەندی سەنیگال گۆڵێكی تۆماركرد ویارییەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە كۆتایهات و سەنیگال گەیشتە یاری كۆتایی وتونسیش ماڵئاوای كرد .
PM:10:14:14/07/2019
ئهم بابهته 1888
جار خوێنراوهتهوه