‌چه‌ند كورته‌ هه‌واڵێكی‌ گرنگ

وێستگە سپۆرت-

به‌ فه‌رمی‌ یانه‌ی‌ ئینته‌رمیلان گرێبه‌ستی‌  نیكۆلۆ بارێلا ی‌ ئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ كالیاری‌ واژووكرد بۆ ماوه‌ی‌ پێنج وه‌رز .

یانه‌ی‌ ئیڤه‌رتۆن له‌گه‌ڵ مان سیتی‌ گه‌یشتۆته‌ رێكه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ فابیان دیلیف. 

یانه‌ی‌ ئارسیناڵ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ حه‌كیم زیاشی‌ هێرشبه‌ری‌ ئه‌یاكس پاشه‌كشێ ده‌كات.

یانه‌ی‌ ڤالێنسیا هه‌وڵه‌كانی‌ ده‌ستپێكردووه‌ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ رافینا ئه‌لكانتارای‌ یاریزانی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ .

به‌ فه‌رمی‌ یانه‌ی‌ یۆڤانتۆس گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ كریستیان رۆمیرۆی‌  ئه‌رجه‌نتینی‌ وبه‌رگریكاری‌ جه‌نه‌وا واژووكرد بۆ پێنج وه‌رز .

یانه‌ی‌ بایرن میونخ 90 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنه‌وه‌ی‌ لیرۆی‌ سانی ئه‌ستێره‌ی‌ مان سیتی‌ ته‌رخان ده‌كات.

كاڤانی‌ به‌رده‌وامبونی‌ له‌گه‌ڵ پاریس سانجێرمان دووپاتده‌كاته‌وه‌.


AM:12:15:13/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 3728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌