‌به‌ فه‌رمی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌سته‌ گه‌وره‌كه‌ی‌ واژووكرد

وێستگە سپۆرت-

به‌ شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ ئه‌نتوان گریزمانی‌ فه‌ڕه‌نسی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید راگه‌یاند .

پێگه‌ی‌ فه‌رمی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆته‌ له‌ تویته‌ر وێنه‌یه‌كی‌ گریزمانی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ به‌ درێسی‌ یانه‌كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌وه‌و له‌سه‌ری‌ نوسراوه‌ ئه‌مه‌ سه‌رنج راكێشه‌ .

به‌رشه‌لۆنه‌ بۆ ماوه‌ی‌ پێنج وه‌رز ئه‌و یاریزانه‌ی‌ گواستۆته‌وه‌ ریزه‌كانی‌ له‌به‌رامبه‌ر مه‌رجی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ كه‌ 120 ملیۆن یۆرۆیه‌ . 

هاوكات به‌ پێی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌  به‌رشه‌لۆنه‌ رۆژی‌ یه‌كشه‌ممه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن ده‌ناسێنێت ورۆژی‌ دووشه‌ممه‌ش به‌شداری‌ راهێنانه‌كانی‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ ده‌كات.


 


PM:04:40:12/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 8616 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌