‌به‌ فه‌رمی‌ یه‌كه‌م سێ یاری‌ ریاڵ مه‌درید وبه‌رشه‌لۆنه‌ له‌ وه‌رزی‌ نوێی خولی‌ ئیسپانی‌ ئاشكرابوو

وێستگە سپۆرت-

ئه‌مڕۆ به‌ فه‌رمی‌ پێگه‌ی‌ سه‌ره‌كی‌ لالیگا یه‌كه‌م سێ هه‌فته‌ی‌ وه‌رزی‌ نوێی خولی‌ ئیسپانی‌ ئاشكرا كرد . 

لاپه‌ڕه‌ی‌ فه‌رمی‌ لالیگا له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ تویته‌ر ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ یه‌كه‌م هه‌فته‌ی‌ وه‌رزی‌ نوێی خوی‌ ئیسپانی‌ له‌ 16ی‌ مانگی‌ هه‌شت ده‌ستپێ ده‌كات به‌ یاری‌ نێوان هه‌ردوو یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیك بیلباو وبه‌رشه‌لۆنه‌ ، هه‌ر له‌ هه‌فته‌ی یه‌كه‌مدا ریاڵ مه‌درید رووبه‌رووی‌  سێلتافیگۆ ده‌بێته‌وه‌و ڤالێنسیا وریاڵ سۆسیدادیش به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.

له‌ هه‌فته‌ی‌ دووه‌مدا  كه‌ ده‌كاته‌ 23 ی‌ مانگی‌ هه‌شت ریاڵ مه‌درید وبه‌له‌دوه‌لید به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و به‌رشه‌لۆنه‌ وریاڵ بیتسیش رووبه‌رووی‌ یه‌كتر ده‌بنه‌وه‌.

له‌ هه‌فته‌ی‌ سێیه‌مدا كه‌ ده‌كاته‌ 30ی‌ مانگی‌ هه‌شت ریاڵ مه‌درید وڤیاریاڵ به‌یه‌كده‌گه‌ن وبه‌رشه‌لۆنه‌ش رووبه‌رووی‌ ئۆسه‌سۆنا ده‌بێته‌وه‌ .


PM:04:09:12/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 4596 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌