‌به‌ فه‌رمی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌ستێكی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراوی‌ واژووكرد

وێستگە سپۆرت-

به‌شێوه‌یه‌كی‌ فه‌رمی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ هیرۆكی‌ ئابی‌ هێرشبه‌ری‌ كاشیما ئه‌نتله‌رزی‌ ژاپۆنی‌ واژووكرد.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی‌ فه‌رمیدا یانه‌ی‌ كاشیمای‌ ژاپۆنی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ به‌ فه‌رمی‌ هیرۆكی‌ ئابی‌ هێرشبه‌ری‌ یانه‌كه‌یان په‌یوه‌ندی‌ به‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌وه‌ كردووه‌ و له‌ چه‌ند رۆژی‌ داهاتوو به‌ فه‌رمی‌ به‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن ده‌ناسێنرێت .

هیرۆكی‌ ئابی‌ 20 ساڵ له‌ یانه‌ی‌ كاشیما وه‌كو هێرشبه‌ری‌ سه‌ره‌كی‌ یاری‌ ده‌كات وله‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ژاپۆنیش وه‌كو دروستكه‌ری‌ یاری‌ . 
به‌ پێی سه‌رچاوه‌كان به‌ بڕی‌ یه‌ك ملیۆن یۆرۆ ئه‌و یاریزانه‌ رووده‌كاته‌ به‌رشه‌لۆنه‌ . 


PM:02:14:12/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 14048 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌