‌به‌رشه‌لۆنه‌ ئه‌ستێره‌یه‌كی‌ ئه‌تله‌تیكۆ شۆك ده‌كات

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌ گرنگیان به‌ تواناكانی‌ فلیپی‌ لویسی‌ به‌ڕازیلی‌ و به‌رگریكاری‌ یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دابێت.

رۆژنامه‌ی‌ مۆندۆی‌ نزیكی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاشكرای‌ كردووه‌ كه‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ به‌ فلیپی‌ لویسی‌ به‌رگریكاری‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریدیان راگه‌یاندووه‌ كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك گرنگی‌ به‌ تواناكانی‌ ناده‌ن و له‌ گواستنه‌وه‌كانی‌ ئه‌م هاوینه‌دا نایگوازنه‌وه‌ ریزه‌كانیان .

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ باسی‌ ئه‌وه‌شی‌ كردووه‌ كه‌ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ ده‌یه‌وێت گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ یاریزانێكی‌ لاودا واژووبكات ، نه‌ك لویس كه‌ ته‌مه‌نی‌ 34 ساڵه‌.

جێگه‌ی‌ ئاماژه‌یه‌ فلیپی‌ لویس له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ كۆتایی دێت . 


PM:03:12:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 9288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌