‌رۆژنامه‌ی‌ سپۆرت: به‌رشه‌لۆنه‌ گرێبه‌ستێكی‌ گه‌وره‌ی‌ یه‌كلایی كردۆته‌وه‌ و دووشه‌ممه‌ رایده‌گه‌یه‌نێت

وێستگە سپۆرت-

رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ و نزیكی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌و یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌ گرێبه‌ستی‌ گریزمانی‌ یه‌كلایی كردۆته‌وه‌و ته‌نها راگه‌یاندنی‌ فه‌رمی‌ ماوه‌ . 

رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی‌  كه‌ته‌لۆنی‌ جه‌ختده‌كاته‌وه‌  كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ئاماده‌یی نیشانداوه‌ مه‌رجی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ گریزمان بداته‌ ئه‌تله‌تیكۆ كه‌ 120 ملیۆن یۆرۆیه‌ . 

ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ باس له‌وه‌ش ده‌كات كه‌ مه‌رجی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌ستی‌ گریزمان له‌گه‌ڵ یانه‌ كه‌ته‌لۆنییه‌كه‌ 300 ملیۆن یۆرۆ ده‌بێت . 

له‌ كۆتایشدا سپۆرت باسی‌ ئه‌وه‌ی‌ كردووه‌ كه‌ بارتۆمیۆی‌ سه‌رۆكی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ به‌ به‌رپرسانی‌ یانه‌كه‌ی‌ راگه‌یاندووه‌ كه‌ رۆژی‌ دووشه‌ممه‌ ئه‌و یاریزانه‌ به‌ ده‌زگاكانی‌ راگه‌یاندن بناسێنن.


PM:12:18:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 10128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌