‌ریاڵ مه‌درید بابه‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نیمار یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ بابه‌تی‌ گواستنه‌وه‌ی‌ نیمارداسێلڤای‌ به‌ڕازیلی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ یانه‌ی‌ پاریس سانجێرمان یه‌كلایی ده‌كاته‌وه‌ . 

له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا رۆژنامه‌ی‌ سپۆرتی‌ كه‌ته‌لۆنی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌  یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید گرنگی‌ ده‌دات به‌ تواناكانی‌ نیمار وجارێكی‌ دیكه‌ پیرێزی‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌كه‌ ده‌چێته‌وه‌ كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی‌ ئه‌و ئه‌ستێره‌ به‌ڕازیلییه‌ . 

به‌ڵام رۆژنامه‌ی‌ ئاسی‌ نزیك له‌ یانه‌ی‌ شاهانه‌ ئه‌مڕۆ ئاشكرای‌ كرد كه‌ یانه‌كه‌ی‌ پایته‌تی‌ ئیسپانیا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بیری‌ له‌ گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌و یاریزانه‌ نه‌كردۆته‌وه‌  و له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ پلانه‌كانیدایه‌ . 

له‌ كۆتایشدا ئاس ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئامانجی‌ سه‌ره‌كی‌ یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌درید گواستنه‌وه‌ی‌ كیلیان مباپێیه‌ . 


AM:11:50:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 14636 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌