‌به‌رشه‌لۆنه‌ هه‌واڵێكی‌ گرنگ له‌سه‌ر گریزمان ره‌تده‌كاته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ی‌ ئیسپانی‌ ره‌تیده‌كاته‌وه‌  له‌ پێناو گواستنه‌وه‌ی‌ ئه‌نتوان گریزمان قه‌رز بكات .

له‌ ماوه‌ی‌ رابردوودا به‌شێك له‌ رۆژنامه‌كانی‌ ئیسپانیا ئاشكرایان كرد كه‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ له‌ پێناو گواستنه‌وه‌ی‌ گریزمان  و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ مه‌رجی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ئاماده‌یه‌ قه‌رز بكات . 

به‌ڵام دوێنێ به‌ فه‌رمی‌ یانه‌ی‌ به‌رشه‌لۆنه‌ ره‌تیكرده‌وه‌ كه‌ بیه‌وێت كارێكی‌ وا ئه‌نجام بدات وله‌ پێناو گواستنه‌وه‌ی‌ گریزمان قه‌رز بكات . 

یانه‌ی‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر مه‌رجی‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی‌ ئاماده‌یه‌ گریزمان بفرۆشێت . 


AM:11:20:11/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 3148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌