‌ریاڵ مه‌درید داواكارییه‌كی‌ گرنگی‌ هازارد ره‌تده‌كاته‌وه‌

وێستگە سپۆرت-

یانه‌ی‌ ریاڵ مه‌دریدی‌ ئیسپانی‌ یه‌كه‌م داواكاری‌ ئیدین هازاردی‌ به‌لجیكی‌ وئه‌ستێره‌ی‌ نوێی یانه‌كه‌ی‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌ 

یه‌كه‌م داواكاری ئیدین هازارد له‌ ریال مه‌درید ئه‌وه‌بوو كه‌ درێسی ژماره‌ 10ی پێبدرێت، به‌و پێیه‌ی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌لجیكا و چێڵسیش خاوه‌نی ئه‌و درێسه‌ بوو، به‌ڵام ئه‌و داواكارییه‌ی ره‌تكرایه‌وه‌.

رۆژنامه‌كانی‌ ئیسپانیا كه‌ ئیدین هازاردی ئه‌ستێره‌ی به‌لجیكی له‌ كاتی په‌یوه‌ندیكردن به‌ ریزه‌كانی ریال مه‌دریده‌وه‌ یه‌كه‌م داواكاری ئه‌وه‌بوو كه‌ درێسی ژماره‌ 10ی پێبده‌ن، به‌ڵام ریال مه‌درید گوشاری نه‌خسته‌ سه‌ر لوكا مۆدریچ، كه‌ خاوه‌نی درێسه‌كه‌یه‌ و سه‌رپشكی كرد له‌وه‌ی درێسه‌كه‌ به‌ هازارد بدات یان نا، ئه‌ویش ره‌تیكرده‌وه‌ ده‌ستبه‌رداری درێسه‌كه‌ی بێت بۆ هازارد.

ئه‌و سه‌رچاوانه‌ ده‌ڵێن "هازارد درێسی ژماره‌ 23 له‌به‌رده‌كات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر گاریس به‌یڵ یان مارانۆ دیاز بڕوات، هازارد درێسی یه‌كێكیان وه‌رده‌گرێت كه‌ ژماره‌ 11 یان 7 ده‌بێت".


PM:02:20:10/07/2019


ئه‌م بابه‌ته 8308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌