ڤیدیۆ.. به‌ڕازیل له ئه‌رجه‌نتینی برده‌وه‌و گه‌یشته یاری كۆتایی
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام شكستی به هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین هێنا وگه‌یشته یاری كۆتایی كوپا ئه‌مریكا .
له قۆناغی پێش كۆتایی پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین وبه‌ڕازیل له یاریگای جۆفێر نادۆر مه‌جالیس رووبه‌رووی یه‌كتر بونه‌وه ویارییه‌كه به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له‌سودی به‌ڕازیل كۆتییهات .
له تایمی یه‌كه‌مداو له‌خوله‌كی 19 گابرێل خیسۆس گۆڵێكی بۆ به‌رازیل تۆماركرد و تایمی یه‌كه‌م به‌و تاكه گۆڵی كۆتایهات . تایمی دووه‌میش سه‌ره‌ڕای به‌هێز به‌ڵام گۆڵێكی تری بۆ به‌رازیل به‌خۆوه‌بینی كه فێرمینهۆ له خوله‌كی 71 تۆماری كرد ویارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و دوو گۆڵه كۆتایهات .
به‌و شێوه‌یه به‌ڕازیل گه‌یشته یاری كۆتایی وچاوه‌ڕێی براوه‌ی نێوان پیرۆ وچیلی ده‌كات كه سبه‌ی به‌یانی كاتژمێر 3:30 خولهك به‌یه‌كده‌گه‌ن .
//]]>
AM:05:39:03/07/2019
ئه‌م بابه‌ته 5172
جار خوێنراوهتهوه