ڤیدیۆ.. به شێوه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو ئۆرۆگوای ماڵئاوایی له كوپا ئه‌مریكا كرد
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای ماڵئاوایی له پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا كرد پاش ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر پیرۆ شكستی هێنا .
له كۆتا یاری قۆناغی هه‌شتی پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای له یاریگای ئه‌رینا بێرنامبیكۆ رووبه‌رووی پیرۆ بوه‌وه و به درێژای یارییه‌كه هیچ تیپێكیان نه‌گه‌یشتنه گۆڵی یه‌كتر ، به ناچاری داوه‌ری یارییه‌كه په‌نای برده به‌ر لێدانه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه .
له لێدانه‌كاندا پیرۆ سه‌ركه‌وتبوو له تۆماركردنی پێنج گۆڵ ، له‌به‌رمبه‌ردا سوارێز تاكه لێدانی سزای ئۆرۆگوای له‌ده‌ستدا .
به‌و شێوه‌یه پیرۆ گه‌یشته قۆناغی پێش كۆتایی و له‌و قۆناغه‌شدا رووبه‌رووی چیلی ده‌بێته‌وه به‌ره‌به‌یانی پێنجشه‌ممه كاتژمێر 3:30 خوله‌ك .
AM:12:48:30/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5580
جار خوێنراوه‌ته‌وه