ڤیدیۆ.. ئه‌رجه‌نتین گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی به‌ڕازیل
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له ڤه‌نزوێلای برده‌وه وگه‌یشته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی بۆ رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی به‌ڕازیل.
له یارییه‌كانی قۆناغی چاره‌كی كۆتایی پاڵه‌وانێتی كوپا ئه‌مریكا هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له یاریگای ماراكانا رووبه‌رووی ڤه‌نزوێلا بوه‌وه ویارییه‌كه به دووگۆڵی بێ وه‌ڵام له سودی ئه‌رجه‌نتین كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی ئه‌رجه‌نتین له خوله‌كه‌كانی 10 و 774 لاوتارۆمارتینێز ولۆسیلۆ تۆماریان كرد .
به‌و بردنه‌وه‌یه ئه‌رجه‌نتین گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی و له‌و قۆناغه‌شدا رۆژی چوارشه‌ممه كاتژمێر 3:30ی خوله‌كی به‌یانی رووبه‌رووی به‌رازیل ده‌بێته‌وه .
AM:12:12:29/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3268
جار خوێنراوه‌ته‌وه