ڤیدیۆ.. به‌ڕازیل به زه‌حمه‌ت گه‌یشته نیوه‌ی كۆتایی
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی به‌ڕازیل به لێدانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه له هه‌ڵبژارده‌ی پارگوای برده‌وه‌و گه‌یشته قۆناغی نیوه‌ی كۆتایی كوپا ئه‌مریكا .
له یارییه‌كانی چاره‌كی كۆتایی كوپا ئه‌مریكا و له یاریگای گریمۆ ئه‌رینا به‌ڕازیل رووبه‌رووی پاراگوای بوه‌وه ، یارییه‌كه بێ گۆڵ وبه خاوێنی كۆتاییهات .
به ناچاری داوه‌ری یارییه‌كه په‌نای بۆ لێدانه‌كانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه برد و تێدا به‌رازیلیه‌كان به چوارگۆڵ به‌رامبه‌ر سێ گۆڵ بردنه‌وه‌یان تۆماركرد و گه‌یشتنه نیوه‌ی كۆتایی وله‌و قۆناغه‌شدا رووبه‌رووی براوه‌ی نێوان ڤه‌نزوێلا وئه‌رجه‌نتین ده‌بنه‌وه كه ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 به‌یه‌ك ده‌گه‌ن.
PM:02:23:28/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2184
جار خوێنراوه‌ته‌وه