به‌رشه‌لۆنه بڕیاریدا ده‌ستبه‌رداری خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ڤالڤێردی بێت
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی بڕیاریداوه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م هاوینه‌دا ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ئیڤان راكیتیچی كرواتی وئه‌ستێره‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی بێت .
له‌و باره‌یه‌وه پێگه‌ی ئی ئێس پی ئێنی ئینگلیزی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه به‌رپرسانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بڕیاریانداوه كه گوێ بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه بگرن كه له‌م هاوینه‌دا پێشكه‌شیان ده‌كرێت بۆ ده‌ستبه‌رداربون له تواناكانی ئیڤان راكیتیچ ، پێچه‌وانه‌ی بۆچونی ڤالڤێردی كه ئه‌و راهێنه‌ره ئه‌و یاریزانه‌ی زۆر خۆشده‌وێت.
له ماوه‌ی رابردوودا ڤالڤێردی راهێنه‌ری به‌رشه‌لۆنه رۆشتنی ئه‌و یاریزانه‌ی ره‌تكردبوه‌یه‌وه ئاره‌زووی خۆی بۆ مانه‌وه‌ی راكیتیچ نیشاندا بوو .
له حاڵی جێهێشتنی یانه‌كه‌ش ، یانه‌كانی پاریس سانجێرمان و مان یونایتد وئینته‌رمیلان ئاره‌زووی گواستنه‌وه‌ی ده‌كه‌ن .
PM:11:38:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7800
جار خوێنراوه‌ته‌وه