به‌رشه‌لۆنه رووبه‌رووی سزایه‌كی قورس ده‌بێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
ئه‌گه‌ر هه‌یه یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی رووبه‌رووی سزایه‌كی قورس ببێته‌وه به‌هۆی نیمار داسێلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانه‌وه .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی كه‌ته‌لۆنی ونزیك له یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ر هاتوو له‌سه‌ر به‌رشه‌لۆنه ساغ بوه‌وه كه گفتووگۆی له‌گه‌ڵ نیمار كردووه تا ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه بیگه‌ڕێنێته‌وه یاریگای كامپنۆ ئه‌وا به‌دڵنیایی ئه‌و یانه كه‌ته‌لۆنییه رووبه‌رووی سزای یه‌كێتی تۆپی پێی جیهان ده‌بێته‌وه .
یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا رێگه ئه‌دات به یانه‌كان گفتووگۆی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ یاریزانێكدا بكه‌ن كه ته‌نها شه‌ش مانگ له گرێبه‌سته‌كه‌ی مابێت ، ئه‌گه‌ر زیاتر بوو ده‌بێت گفتووگۆ له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا بكرێت .
له ئێستادا نیمار پابه‌نده به گرێبه‌ستێك تا هاوینی 2022 درێژه‌ی هه‌یه‌و به‌رشه‌لۆنه به گوێره‌ی رۆژنامه‌كان راسته‌وخۆ قسه‌ی له‌گه‌ڵ نیمار كردووه و نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ یانه پاریسییه‌كه .
PM:04:56:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7196
جار خوێنراوه‌ته‌وه