به‌م مه‌رجه دی لێخت رووده‌كاته به‌رشه‌لۆنه
وێستگە سپۆرت-
ماتیاس دی لێختی هۆڵندی وبه‌رگریكار وكاپتنى ئه‌یاكس چاوه‌ڕێی گرێبه‌ستێكه له به‌رشه‌لۆنه وه كه هاوشێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی یۆڤانتۆس بێت یان گه‌وره‌تریش .
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له دی لێخته‌وه ئاشكرایان كردووه كه له ماوه‌ی رابردوودا یۆڤانتۆس گرێبه‌ستی پێشكه‌شی دی لێخت كردووه به موچه‌ی ساڵانه‌ی 10 ملیۆن یۆرۆ ، به‌ڵام به‌رشه‌لۆنه ته‌نها 3ملیۆن ونیوی ساڵانه‌ی بۆ دی لێخت پێشنیاركردووه .
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌شكردووه كه دی لێخت به‌نزیكه‌كانی خۆی راگه‌یاندووه چاوه‌ڕێی گرێبه‌ستی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات كه هاوشێوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی یۆڤانتۆس یان زیاتر بێ ، به‌م مه‌رجه ئاماده‌یه رووبكاته یانه كه‌مه‌ته‌لۆنییه‌كه .
له ماوه‌ی رابردووش‌دا به‌رشه‌لۆنه ره‌تیكردۆته‌وه نرخی گرێبه‌سته‌كه به‌رزبكاته‌وه .
PM:04:41:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 8532
جار خوێنراوه‌ته‌وه