مه‌رجی گاریس بێڵ بۆ رۆشتنی له ریاڵ مه‌درید ئاشكرا بوو
وێستگە سپۆرت-
گاریس بێڵی وێڵزی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده‌یی نیشانداوه یانه‌ی شاهانه جێبهێڵێت ، به‌ڵام مه‌رجی هه‌یه .
له‌و باره‌یه‌وه به‌رنامه‌ی چرینیگیتۆی به ناوبانگی ئیسپانی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه گاریس بێڵی ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاماده‌یی نیشانداوه یانه‌كه‌ی جێبهێڵێت به‌ڵام به مه‌رجی ئه‌وه‌ی كه له ئێستادا موچه‌كه‌ی له ریاڵ مه‌درید چۆنه ، رووبكاته هه‌ر یانه‌یه‌ك له‌و موچه‌یه كه‌متر نه‌بێت .
چرینیگیتۆ ئه‌وه‌شی باسكردووه كه له ئێستادا بێڵ ساڵانه 11 ملیۆن یۆرۆ له یانه‌ی شاهانه وه‌رده‌گرێت و له دوای رامۆس زۆرترین موچه‌ی هه‌یه له یانه‌كه‌یدا .
له ئێستادا یانه‌كانی مان یونایتد وئینته‌رمیلان وچێڵسی و بایرن میونخ گرنگی به تواناكانی ده‌ده‌ن .
بێڵ له ساڵی 2013 به بری 101 ملیۆن یۆرۆ رویكرده یانه‌ی ریاڵ مه‌درید .
PM:04:26:26/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5972
جار خوێنراوه‌ته‌وه