ڤیدیۆ.. ئۆرگوای له چیلی برده‌وه‌و هه‌ردووكیشیان سه‌ركه‌وتن
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له هه‌ڵبژارده‌ی چیلی برده‌وه‌و هه‌ردوو تیپه‌كه‌ش گه‌یشتنه قۆناغی چاره‌كی كۆتایی كوپا ئه‌مریكا .
له سێیه‌م یاری خۆیدا هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای رووبه‌رووی هه‌ڵبژارده‌ی چیلی بوه‌وه له كۆمه‌ڵه‌ی سێیه‌م و له یاریگای ماراكانا. یارییه‌كه به گۆڵێكی بێ وه‌ڵام له سودی ئۆرۆگوای كۆتاییهات و تاكه گۆڵی یارییه‌كه‌ش له خوله‌كی 82 كاڤانی تۆماری كرد .
هه‌ر له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئیكوادۆر ویابان به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
به‌م شێوه‌یه هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی ئۆرۆگوای وچیلی وه‌كو یه‌كه‌م و دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌یان گه‌یشتنه قۆناغی داهاتوو وئیكوادۆر ویابانیش ماڵئاواییان كرد .
AM:10:58:25/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2356
جار خوێنراوه‌ته‌وه