پاریس سانجێرمان له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره‌یه‌كی گرنگی خولی ئیسپانی گه‌یشته رێكه‌وتن
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی گه‌یشته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ پاولۆ سارابیای ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی ئیشبیلیه‌ی ئیسپانی .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان به ته‌واوی گه‌یشتۆته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ سارابیا وته‌نها راگه‌یاندنی فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه ماوه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاشكراشی كردووه كه یانه‌ی پاریس سانجێرمان مه‌رجی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌و یاریزانه‌ی داوه‌ته ئیشبیلیه وله چه‌ند كاتژمێری داهاتوو به فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه ئاشكرا ده‌كرێت .
له ماوه‌ی رابردوودا سارابیا گرێبه‌ستی هه‌ریه‌كه له یانه‌كانی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید وریاڵ مه‌دریدی ره‌تكردۆته‌وه .
PM:10:38:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 12084
جار خوێنراوه‌ته‌وه