سكای سپۆرت: گواردیۆلا گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی واژووكرد
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی مانچسته‌رسیتی گه‌یشتۆته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیسته‌رسیتی بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری ماگوێری ئینگلیزی و به‌رگریكاری ئه‌و یانه‌یه .
پێگه‌ی سكای سپۆرت له رۆژنامه‌ی میره‌ری به‌ڕیتانییه‌وه ئاشكرای كردووه كه مان سیتی به ته‌واوی گه‌یشتۆته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لیسته‌رسیتی بۆ گواستنه‌وه‌ی ماگوێر وته‌نها راگه‌یاندنی فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه ماوه .
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باس له‌وه‌شده‌كات كه مان سیتی سه‌ركه‌وتووه به‌سه‌ر مان یونایتد وبه بڕی 90 ملیۆن یۆرۆ گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ماگوێر واژوكردووه له‌سه‌ر داوای گواردیۆلا .
هاوكات سكای سپۆرت باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه موچه‌ی هه‌فتانه‌ی ماگوێر 315 هه‌زار پاوه‌ندی هه‌فتانه ده‌بێت .
ماگوێر به یه‌كێك له به‌رگریكاره هه‌ره باشه‌كانی ئێستای جیهان ناوده‌برێت
PM:12:28:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7816
جار خوێنراوه‌ته‌وه