نیمار داوای لێبوردنێك قه‌رزاره
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی مه‌رجه‌كان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی نیمار داسێلڤا قورس‌تر ده‌كات و جه‌ختده‌كاته‌وه كه ده‌بێت ئه‌و ئه‌ستێره به‌ڕازیلییه داوای لێبوردن له هانده‌رانی یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه بكات .
رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی ئاشكرای كردووه كه به‌رپرسانی به‌رشه‌لۆنه ئاماده‌ن نیمار بگه‌ڕٍێنه‌وه یانه‌كه و چه‌ند مه‌رجێكیان بۆ داناوه .
سپۆرت باسی تازه‌ترین مه‌رجی به‌رشه‌لۆنه‌ی كردووه و یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه مه‌رجی بۆ نیمار داناوه كه ده‌بێت داوای لێبوردن له هانده‌رانی یانه‌كه بكات به هۆی ئه‌وه به‌وشێوازه یانه‌كه‌ی جێهشێت وروویكرده یانه‌ی پاریس سانجێرمان .
سپۆرت جه‌ختده‌كاته‌وه كه نیمار رازی بووه به‌وه‌ی داوای لێبوردن له هانده‌ران بكات.
PM:12:14:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 1856
جار خوێنراوه‌ته‌وه