به‌رشه‌لۆنه وئینته‌رمیلان گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ن
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ی ئیسپانی ئه‌گه‌ری هه‌یه گرێبه‌ستێكی ئاڵوگۆڕكاری له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئینته‌رمیلان واژووبكات .
له‌و باره‌یه‌وه رۆژنامه‌ی سپۆرت میدیا سێتی ئیتاڵی جه‌ختده‌كاته‌وه كه كۆنتی راهێنه‌ری ئینته‌رمیلان ئاره‌زووی به‌ده‌ستهێنانی تواناكانی ئارتۆرۆ ڤیداڵی چیلی ویاریزانی به‌رشه‌لۆنه ده‌كات ئه‌مه‌ش له پێناو بوژاندنه‌وه‌ی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه بۆ وه‌رزی داهاتوو .
ئه‌و رۆژنامه‌یه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه كۆنتی لاری نییه له‌وه‌ی له پێناو گواستنه‌وه‌ی ڤیداڵ ده‌ستبه‌رداری تواناكانی راجا ناینگۆلانی به‌لجیكی بێت بۆ یانه كه‌ته‌لۆنییه‌كه .
له ماوه‌ی رابردوودا ڤیداڵ گرێبه‌ستێكی گه‌وره‌ی له وڵاتی چینه‌وه ره‌تكرده‌وه.
AM:11:58:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 9684
جار خوێنراوه‌ته‌وه