لێدوانێكی سه‌یری چاڤی له‌سه‌ر مێسی هه‌را ده‌نێته‌وه
وێستگە سپۆرت-
چاڤی هێرناندزی ئیسپانی وكاپتن و ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه لێدوانێكی سه‌یر له‌سه‌ر مێسی ده‌دات و بابه‌تێك له سه‌ر ئه‌و ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینه ره‌تده‌كاته‌وه .
له كۆنگره‌یه‌كدا پرسیاری ئه‌وه له‌چ چاڤی كرا كه ئایا راسته مێسی له هه‌ر یانه‌یه‌ك بێت ده‌بێت هه‌موو شته‌كان به‌ده‌ستی خۆی بێت وكۆنتڕۆڵی هه‌موو شتێك ده‌كات .
له وه‌ڵامدا چاڤی ته‌واوی ئه‌م قسانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد : ئه‌گه‌ر ئه‌م قسه‌یه راست بێت و مێسی ده‌ستی به‌سه‌ر هه‌موو شتێك‌دا گرتبێت ده‌بوو ئه‌گوێرۆ له جێگه‌ی سوارێز هێرشبه‌ری به‌رشه‌لۆنه بوایه ، دیماریا له جێگه‌ی كۆتینهۆ بوایه .
مه‌به‌ستی چاڤی له‌م قسانه‌ی ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر مێسی هه‌موو شتێكی به‌ده‌ست بوایه هاوڕێ نزیكه‌كانی ده‌هێنایه به‌رشه‌لۆنه .
AM:11:10:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 5240
جار خوێنراوه‌ته‌وه