پیرێز بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كیلیان مباپێ دا
وێستگە سپۆرت-
فلۆرینتینۆ پیرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید بڕیاری كۆتایی له‌سه‌ر گرێبه‌ستكردن له‌گه‌ڵ كیلیان مباپێی فه‌ره‌نسی وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ده‌دات .
رۆژنامه‌ی ئاسی نزیك له یانه‌ی شاهانه ئاشكرای كردووه كه پیرێزی سه‌رۆكی ریاڵ مه‌درید بڕیاریداوه گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ مباپێ واژووبكات به‌ڵام نه‌ك له‌م گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌یه‌دا ،به‌ڵكو له گواستنه‌وه‌ی داهاتوودا به فه‌رمی ده‌یگوازێته‌وه یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی ئه‌وه‌شی كردووه كه له گواستنه‌وه‌كانی ئه‌م وه‌رزه یانه‌كه پێنج گرێبه‌ستی ئه‌نجامداوه و بۆ گواستنه‌وه‌ی داهاتوو ته‌نها ئامانجی گرێبه‌ستكردن ده‌بێت له‌گه‌ڵ مباپێ مباپێ ده‌بێت .
له كۆتایشدا ئاس باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه له‌م هاوینه‌دا گرێبه‌ستكردنی ریاڵ مه‌درید له‌گه‌ڵ مباپێ كارێكی ئه‌سته‌م ده‌بێت .
AM:10:19:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 16404
جار خوێنراوه‌ته‌وه