ئیتۆ ئامۆژگاری محه‌مه‌د سه‌ڵاح ده‌كات رووبكاته یانه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو
وێستگە سپۆرت-
سامیۆل ئیتۆی كامیرۆنی وئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه داوا له محه‌مه‌د سه‌ڵاح ی مسیری وئه‌ستێره‌ی یانه‌ی لیڤه‌رپوڵ ده‌كات په‌یوه‌ندی به یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌وه بكات .
سه‌ڵاح ساڵی 2017 په‌یوه‌ندی كرد به لیڤه‌رپوڵه‌وه‌و له دوو وه‌رزی رابردوودا توانویه‌تی له 104 یاریدا 71 گۆڵ تۆماربكات له ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ند جارێك ناوی په‌یوه‌ستكرا به یانه‌ی ریاڵ مه‌دریده‌وه .
له میانه‌ی لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی سامیۆل ئیتۆ ده‌ڵێت : محه‌مه‌د سه‌ڵاح یه‌كێكه له باشترین یاریزانه‌كانی جیهان .وه‌هه‌لی ئه‌وه‌ی بۆ دروست بووه كه له باشترین خولى جیهان یاری بكات ، ئه‌گه‌ر رویكرده خولی ئیسپانی پێویسته رووبكاته یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه، چونه شێوازی یاریكردنی بلۆگرانا له‌گه‌ڵ سه‌ڵاح ده‌گونجێت .
جێگه‌ی ئاماژه‌یه ئیتۆ ماوه‌ی پێنج وه‌رز له‌گه‌ڵ به‌رشه‌لۆنه یاری كردووه وئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كردووه له‌و ماوه‌یه‌دا .
AM:10:05:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 4612
جار خوێنراوه‌ته‌وه