ڤیدیۆ..ئه‌رجه‌نتین گه‌یشته چاره‌كی كۆتایی
وێستگە سپۆرت-
هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین گه‌یشته چاره‌كی كۆتایی كوپا ئه‌مریكا پاش بردنه‌وه‌ی له قه‌ته‌ر .
له یارییه‌كانی گروپی دووه‌مدا وله یاریگای گریمۆ ئه‌رینا ئه‌رجه‌نتین رووبه‌رووی قه‌ته‌ر بوه‌وه ، یارییه‌كه به دوو گۆڵی بێ وه‌ڵام له سودی ئه‌رجه‌نتین كۆتاییهات .
گۆڵه‌كانی ئه‌رجه‌نتین لاوتارۆ مارتینێز وئه‌گوێرۆ تۆماریانكرد .
به‌و شێوه‌یه ئه‌رجه‌نتین وه‌كو دووه‌می كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گه‌یشته قۆناغی داهاتوو .
هه‌ر له‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌دا كۆڵۆمبیا كه پێشتر سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردبوو به گۆڵێك بێ وه‌ڵام له پاراگوای برده‌وه .
AM:12:24:24/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 2284
جار خوێنراوه‌ته‌وه