یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی رەتیدەكاتەوە گرنگی بە گەرانەوەی دانی ئەلڤێسی بەرازیلی وبەرگریكاری یانەی پاریس سانجێرمان دابێت .
لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەی ماركای ئیسپانی ئاشكرای كرد كە بەرشەلۆنە بە فەرمی گرنگی بە گواستنەوەی ئەلڤێس دەدات .
بەڵام لە نوێترین هەواڵدا كەناڵی 3ی ئیسپانیا ئاشكرای كردووە كە بەرپرسانی یانە كەتەلۆنییەكە هیچ گرنگیان بە تواناكانی ئەو یاریزانە نەداوە .
هاوكات ئەو كەناڵە باسی ئەوەی كردووە كە بەرشەلۆنە ئەلڤیچس بە جێگرەوەیەكی باش نازانێت بۆ جێگەكەی ئەلبا و پێی وایە تەمەنی هەڵكشاوە
PM:11:22:23/06/2019