بەرشەلۆنە یاریزانێكی چاوەڕواننەكراو دەگەڕێنێتەوە یانەكە
وێستگە سپۆرت-
یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی دەیەوێت جارێكی دیكە دانی ئەلڤێسی بەڕازیلی و بەرگریكاری یانەی پاریس سانجێرمان بگەڕێنێتەوە یانەكەی .
ئەمرۆ لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەلڤێس بە فەرمی رۆشتنی لە یانەی پاریس سانجێرمان راگەیاند .
رۆژنامەی سپۆرتی كەتەلۆنی ونزیكی یانەی بەرشەلۆنە ئاماژەی بەوە كردووە كە بەرپرسانی بلۆگرانا جارێكی دیكەی هەوڵی گێڕانەوەی ئەلڤێس دەدەن .
ئەلڤێس یانەی داهاتووی دیاری نەكردووە وبەرپرسانی بەرشەلۆنەش هیوادارن كە دوا وێستگەی ئەلڤیچس دووبارە گەرانەوە بێت بۆ یانەكەیان .
ئەلڤێس لە ساڵی 2008 تا 2016 یاری بۆ بەرشەلۆنە كردووە و 21 گۆڵی تۆماركردووە و 103 گۆڵیشی بۆ هاورێكانی دروست كردووە .
PM:08:34:23/06/2019
ئهم بابهته 12188
جار خوێنراوهتهوه