‌ماڵدینی لەگەڵ ئەستێرەیەكی ریاڵ مەدرید كۆبونەوەی كردووە

وێستگە سپۆرت-

پاولۆ ماڵدینی بەڕێوەبەری هونەری یانەی ئەی سی میلانی ئیتاڵی لەگەڵ تیۆ هێرناندز یاریزانی ریاڵ مەدرید كۆدەبێتەوە.

بەرنامەی بەناوبانگی چرینیگیتۆی ئیسپانی وێنەیەكی بڵاوكردۆتەوە كە ماڵدینی لەگەڵ تیۆ هێرناندز لە كۆبونەوەدایە.
بە گوێرەی ئەو بەرنامەیە یانەی میلان هەوڵی دەستخستنی تواناكانی ئەو یاریزانە دەدات.

ئەو بەرنامەیە باس لەوە دەكات كە ریاڵ مەدرید دەیەوێت ئەو یاریزانە بە خولستن بفرۆشێت لەگەڵ مافی كڕینی یەكجاری لە وەرزی داهاتوودا .

تیۆ هێرناندز لە وەرزی ئەمساڵ بە خواستن یاری بۆ یانەی ریاڵ سۆسیداد كرد ، پاش ئەوی لە ساڵی 2017 لە یانەی ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە بەرامبەر 24 ملیۆن یۆرۆ رویكردە یانەی ریاڵ مەدرید .


PM:08:21:23/06/2019


ئه‌م بابه‌ته 2128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

گەلەری