لیۆن نرخی ندۆمبیلی بۆ ریاڵ مه‌درید ئاشكرا ده‌كات
وێستگە سپۆرت-
یانه‌ی لیۆنی فه‌ڕه‌نسی نرخی ندۆمبیلی یاریزانی ناوه‌ندی یانه‌كه‌ی بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ئاشكرا ده‌كات .
پێگه‌ی لی ده سپۆرتی فه‌ڕه‌نسی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه یانه‌ی له به‌رامبه‌ر 90 ملیۆن یۆرۆ ئاماده‌یه ده‌ستبه‌رداری تواناكانی ندۆمبیلی بێت بۆ یانه‌ی ریاڵ مه‌درید .
ئه‌وپێگه‌یه ئاشكراشی كردووه كه ریاڵ مه‌درید هیواداره بگاته رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ لیۆن بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و یاریزانه ، به‌ڵام دانانی ئه‌و نرخه زۆره له‌سه‌ر ئه‌و یاریزانه كاره‌كه بۆ یانه‌ی شاهانه قورس ده‌كات .
له ماوه‌ی رابردوودا یانه‌ی لیۆن گرێبه‌ستێكی تۆتنهامی به‌رامبه‌ر 60 ملیۆن یۆرۆ ره‌تكرده‌وه بۆ گواستنه‌وه‌ی ندۆمبیلی .
PM:03:49:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 7800
جار خوێنراوه‌ته‌وه