ساری له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا چۆن باسی رۆناڵدۆی كرد
وێستگە سپۆرت-
ماوریسۆ ساری ئیتاڵی وراهێنه‌ری نوێی یۆڤانتۆس جه‌ختده‌كاته‌وه كه راهێنه‌رایه‌تیكردنی یاریزانێكی گه‌وره‌ی وه‌كو رۆناڵدۆ هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه .
له كۆنگره رۆژنامه‌وانی ناساندنیدا وه‌كو راهێنه‌ری یۆڤانتۆس ساری وتی : له ماوه‌ی رابردوو چیم له‌توانامدا بوو كردم له پێناو ناپۆلی دواتریش بڕیاری تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌زمونێكی نوێم دا وچوومه چێڵسی . له ئێستاداگه‌ڕامه‌وه ئێتاڵیا وراهێنه‌رایه‌تی یانه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌م .
ساری وتیشی : ئه‌م وه‌رزه سه‌رنج راكێش ده‌بێت له ئیتاڵیا به بونی كۆمه‌ڵێك راهێنه‌ری گه‌وره .
سه‌باره‌ت به راهێنه‌رایه‌تی رۆناڵدۆ ساری وتی : له چێڵسی راهێنه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵێك یاریزانی گه‌وره‌م كردووه ، به‌ڵام راهێنه‌رایه‌تی رۆناڵدۆ هه‌نگاوێگ له پێشتره بۆ من .
PM:03:22:20/06/2019
ئه‌م بابه‌ته 3212
جار خوێنراوه‌ته‌وه